ئه‌گه‌ر ئه‌م ئهنتیڤایرۆسه به‌راوورد بکرێت له‌گه‌ڵ ئهنتیڤایرۆسهکانیترهوه، ئهنتیڤایرۆسی Panda Cloud Antivirus به شێوهیهکیتر ئیش ده‌کات واته له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو پێناسه‌کانی ڤایرۆس له شوینێک بێت وه‌کو کۆمپیۆتهرهکهمان ئه‌وه هه‌مووی لای ڕاژه‌کاری پاندایه.
لایه‌نی باشی ئه‌م کاره ئه‌مه‌یه که به‌کارهێنه‌ر هه‌موو کاتێ ئانتیڤایرۆسێکی زیندو و بهرۆژکراوهی له به‌رده‌ستدایه که پێویستی به ئه‌وه نییه که مه‌ترسی بهرۆژکردنهوهی ئهنتیڤایرۆسهکهی لهدڵدابێت.
ئه‌م ئامرازه به‌شێوه‌یه‌کی بێده‌نگ و ڕێکوپێک ئیشی خۆی ده‌کات و ده‌تپارێزێ له هه‌موو جۆره ڤایرۆس و سپامێک.
ئهنتیڤایرۆسی Panda Cloud Antivirus هه‌ردوو خزمه‌تی دژه‌ڤایرۆسی و دژه سپامی تێدا هه‌یه هه‌روه‌ها ده‌تپارێزێ به‌رامبه‌رrootkit
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Avira AntiVir Personal - Free
Avira AntiVir Personal - Free Antivirus ناوی ئانتی ویرووسێکی خۆراییە کە وێرای خۆرایی بوونی زۆر بەهێزە بۆ لە ناو بردنی ویرووس و کرم و ترۆجان و بەرنامە تێکدەرەکان.کۆمپانی بەرهەمهێنەر بە زیاتر لە ٢٥ سال ئەزموون یەکێک لەو کۆمپانیا بەناوبانگانەیە کە لە بواری نەرمەواڵەی جۆراوجۆری ئەمنییەتی دا و بە کەڵک وەرگرتن لە نوێترین تێکنۆلۆژی بەرهەمەکانی خۆی بۆ نزیک بە سەد ملیۆپن کەس کریار لە سەراسەری دونیا دا پێشکەش دەکات. ئەم پرۆگرامە یەکێک لەو ئامرازانەیە کە دەتوانرێ پشتی پێ ببەسترێ بۆ پاراستنی سیستەم. ئەم بەرنامەیە بە شێوەی خۆکار نوێ دەبێتەوە و قەبارەیێکی کەمی هەیە و هیچ لە خێرایی سیستەم دانابەزێنێ.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7
AVG AntiVirus Free 2015
AVG Antivirus ئامرازێکی پارێزەری بە رواڵەت ساکارە کە کەم کەس بایەخ بە هێز و تواناکانی ئەم ئامرازە دەدەن. ئەم ئامرازە بە کەڵک وەرگرتن لە نوێترین تێکنۆلۆژی سەردەم کە ئەمرۆکە بۆ ناسینەوەی هەر چەشنە فایلێکی تێکدەرانە بەکار دەهێنرێت، وێرای نوێ بوونەوەکانی خێرا و کەم قەبارەبوونی ئامراز، گرینگ‌ترین تایبەتمەندی ئەم دژە ویرووسە بە هەژمار دێن.
ئەم پاکەتە پارێزەر و بەهێزە، خێرایێکی چاوەڕوان نەکراوی هەیە لە گەرانی سیستەم دا و بە بێ هیچ چەشنە دابەزاندنی کارایی، سیستەمێکی پارێزراو پێک دەهێنێ. ئەم دژە ویرووسە کە دوو وەشانی خۆرایی و بە پارەی هەیە،بە هۆی ئەوەی کە زۆر بە هاسانی کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئیمکاناتێکی زۆر پێشکەش دەکات، ناوبانگێکی زۆری لە ناو باکارهێنەران دا دەرکردووە. لە دۆخی Game Mode دا یارمەتیێکی زۆر بە Performanceی سیستەم دەکات هەتا بە باشترین شێوە لە باشترین دۆخ دا بیهێڵێتەوە. هەڵبەت AVG Antivirus ئەو تواناییانەی کە لە AVG Internet Security دا هەن لە خۆی دا نابینێ، بەڵام بۆئەو بەکارهێنەرانەی کە زۆرتر بە شێوەی ئافڵاین سەروکاریان لە گەڵ پێژمێر دا هەیە دەتوانێ باشترین بژرادە بێت. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
- دانەبەزاندنی کارایی سیستەم و هەروەها خێرایێکی زۆر بەرز لە گەڕان دا
-گەڕان و خاوێنکردنەوەی پووختی ئیمایل
-خاوێنکردنەوەی تەواوی سیستەم لە ئامرازەکانی سیخووری کردن و ئامرازەکانی رێکلام کردن
-هەبونی هاوکاتی دژەویرووس و ئاگرە دیواری زۆر بەهێز بۆ پارێزگاری کردن
-خێرایی زۆر بەرز لە نوێ بوونەوە دا
-هەبونی دۆخی Game Mode
-هاسان لە بەکارهێناندا
-رواڵەتی ساکار و سەرنجراکێش
-پارێزگاری بەرز لە ناو نێت دا
-بەهێزی لە حاست ئامرازەکانی سیخووری و...
-ناسینەوە و لە ناوبردنی نوێترین ویرووسەکان
-و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
PC Tools AntiVirus Free Edition
PC Tools AntiVirus Free نەرمەواڵیێکی خۆراییە بۆ بەرگری کردن لە ویرووس و هەرەشە ئینتێرنێتیەکان بۆ سەر کامپیوتێرەکەتان و پارێزگاری لە سیستەم بە بێ بوونی هەر چەشنە ریسکێک لە پارێزگاری دا. ئەم دژە ویرووسە هەر وەها هەڵدەستێ بە پارێزگاری کردنی سیستەم بە دژی بەرنامە سیخوریەکان و سپام و هەر چەشنە بەرنامەیێکی تێکدەرانە کە چ راستەوخۆ بە گەران لە ناو نێت دا یان لە رێگای ئیمایل بڵاو دەبنەوە.ئەم بەرنامەیە بە نوێ بوونەوەکانی هۆشمەندانە لە سەر بنەمای پاراستن ئەمنییەتێکی تەواو دابین دەکات و بەرهەمێکی جێگەی باوەرە وملیۆنان کەس لە سەراسەری دونیا کەڵکی لێ وەردەگرن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
لاپه‌ره‌ی : 1